كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ سه‌پاندنی یه‌كپۆشی له زیندانه‌كان ئیدانه ده‌كات
كۆمسیۆنی زیندانه‌كانی لقی ئیسته‌نبووڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی سه‌پاندنی یه‌كپۆشی ده‌كات له زیندانه‌كانی توركیادا.
كۆمسیۆنی زیندانه‌كانی لقی ئیسته‌نبووڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی سه‌پاندنی یه‌كپۆشی ده‌كات له زیندانه‌كانی توركیادا.
كۆمسیۆنی زیندانه‌كان-ی سه‌ر به لقی ئیسته‌نبووڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ÎHD) له بینای ڕێكخراوه‌كه‌یان لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ی كرد بۆ سه‌پاندنی یه‌كپۆشی له زیندانه‌كاندا.
«ئه‌شكه‌نجه‌یه»
ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه موحه‌ره‌م كورشون داوای كرد بڕیاری ژماره ٦٩٦ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه كه یه‌كپۆشی به‌سه‌ر زیندانییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت و ناچاریان ده‌كات جلوبه‌رگی یه‌ك ڕه‌نگ له‌به‌ر بكه‌ن. ناوبراو گوتی: «جلوبه‌رگی یه‌ك ڕه‌نگ له دژی ده‌وڵه‌تی قانوونه و سه‌روه‌ری مرۆڤ پێشێل ده‌كات و مرۆڤ له ناسنامه‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه. ئه‌مه ئه‌شكه‌نجه‌یه.»
«زیندانییان خۆڕاگر ده‌بن»
له درێژه‌ی لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، موحه‌ره‌م كورشون ڕایگه‌یاند: «مه‌به‌ست له سه‌پاندنی جلوبه‌رگی یه‌ك ڕه‌نگ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێت سیسته‌می سه‌ردانه‌واندنی هه‌موو كۆمه‌ڵگه بونیاد بنێن. ئه‌م هه‌وڵه هه‌موو كۆمه‌ڵگه به ئامانج ده‌گرێت. زیندانییه‌كان ده‌ڵێن [باجه‌كه‌ی هه‌ر شتێك بێت، جلوبه‌رگی یه‌ك ڕه‌نگ له‌به‌ر ناكه‌ین.] پێشتریش زیندانییان له دژی ئه‌م هه‌وڵانه وه‌ستاونه‌ته‌وه.»
s.m