كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی تووندوتیژیی دژبه‌ منداڵانی ئاشكرا كرد

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ ڕاپۆرتی ٧ مانگی تووندوتیژییه‌كانی دژبه‌ منداڵانی له‌ توركیا ڕاگه‌یاند.

كۆمسیۆنی مافی منداڵان له‌ لقی ئه‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕاپۆرتی ٧ مانگی پێشێلكردنی مافی منداڵانی  ڕاگه‌یاند. له‌ كاتی ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرته‌كه‌دا به‌رپرسانی سه‌ندیكای مامۆستایان له‌ ئه‌ده‌نه‌ ئاماده‌ بوون.

گوته‌بێژی لقی ئه‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ بێریڤان ئایده‌می ڕایگه‌یاند، توركیا له‌ ڕووی ده‌ستدرێژی، ئه‌شكه‌نجه‌ و تووندوتیژییه‌كانی دژبه‌ منداڵان له‌ ڕیزبه‌ندی سێیه‌می جیهاندایه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ پێشێلكارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:

- ٤٩٧ منداڵ ده‌ستدرێژیی زایه‌ندییان كراوه‌ته‌ سه‌ر.

- ١٩٠ منداڵ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌فتاری خراپ و تووندوتیژیی خێزانی بوونه‌ته‌وه‌.

- ٩ منداڵ به‌ ڕووداو مردوون.

- منداڵێك به‌هۆی سووتان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

- ٣ منداڵ خۆیان كوشتووه‌.

- ٩٥ منداڵ هه‌وڵی خۆكوژییان داوه‌.

- ٤ منداڵ به‌ ئاو خنكاون.

- ٢٧ منداڵ له‌ ڕووداوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیر كراون.

- ده‌ستبه‌سه‌ر ٩٧ منداڵدا گیراوه‌.

- ٢ منداڵ گێچه‌ڵی سێكسییان پێكراوه‌.

s.m