كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا داوای ئازادیی ئۆجالان ده‌كات
كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا بڕیاره له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا داوای ئازادی بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بكات.
كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا بڕیاره له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا داوای ئازادی بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بكات.
كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا (TUC)، بڕیاره له ١٠-١٣ی ئه‌یلوول\١٩-٢٢ی خه‌رمانان كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی له شاری مانچسته‌ر ئه‌نجام بدات و له كۆنگره‌كه‌شدا به‌فه‌رمی داوای ئازادیی ئۆجالان بكات.
بڕیاره له كۆنگره‌كه‌دا هه‌زاران ئه‌ندامی سه‌ندیكاكانی سه‌ر به TUC ئاماده بن كه نوێنه‌رایه‌تیی ٦ ملیۆن كرێكار ده‌كه‌ن. هه‌ر له میانه‌ی كۆنگره‌كه‌دا پێشه‌نگه‌كانی كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر ناونیشانی «كاریگه‌ری ڕامانی ئۆجالان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین؛ پاراستنی شۆڕشی ژنی ڕۆژاڤا» ساز ده‌كه‌ن.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان كرستینه بلۆوه‌رس و سیمۆن دوبینس له‌گه‌ڵ سكرتێری سه‌ندیكای GMB ژوان باتوومیر وه‌ك قسه‌كه‌ر به‌شدار بن.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی ڕابردوو، كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی كۆنگره به‌ده‌ستبێنێت بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌پێناو پشتیوانی له كه‌مینی ئازادی بۆ ئۆجالان ئاماده‌ی كردووه.
له كۆنگره‌كه‌دا سكرتێری كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا و جیمی كۆربین سه‌رۆكی پارتیی كرێكارانی به‌ریتانیا و زۆر سیاسه‌تمه‌داری دیكه ئاماده ده‌بن.
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له به‌ریتانیا و نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) ئه‌رجان ئاكبال و ڕزگار وان ڕایانگه‌یاند، ئه‌و كارانه‌ی له لایه‌ن سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا بۆ ئازادیی ئۆجالان ده‌كرێن، خاوه‌ن به‌های مێژوویین.
سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا كاری یه‌كجار گه‌وره‌یان له‌پێناو «كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» ئه‌نجامداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ندیكا پشتگیریی خۆیان بۆ كه‌مپینه‌كه ڕاگه‌یاندووه.
سه‌ندیكای Unite the Union یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا و خاوه‌نی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ئه‌ندامه، له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای GMB كه خاوه‌نی ٨٠٠ هه‌زار ئه‌ندامه ساڵی ٢٠١٦ به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی پشتگیریی خۆیان بۆ كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان ڕاگه‌یاند.
«كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» له لایه‌ن سه‌ندیكا ئه‌كتیڤه‌كان، ڕێكخراو، پارتی و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان ڕاگه‌یه‌نراوه و له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا ١٠ ملیۆن ئیمزایان بۆ ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆكردووه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌م پرسه‌یان له ڕۆژی گشتیدا به زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه.
s.m