كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد له‌ نه‌مسا به‌ڕێوه‌چوو

كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی نه‌مسا پێنجه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له‌ ڤیه‌نای پایته‌خت ساز كرد.

كۆنگره‌كه‌ به‌ درووشمی «كۆتایی به‌ گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و ئۆجالان ئازاد ده‌كه‌ین» به‌ڕێوه‌چوو و پێشكه‌شی به‌رخۆدێرانی مانگرتن له‌ خواردن كرا.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا زیاتر له‌ ١٠٠ ئه‌ندام و میوان ئاماده‌ بوون. مانگرتوانی دژبه‌ گۆشه‌گیری شڤان ئاگائۆغلوو و سوڵتان یگیت كه‌ له‌ ١ی شوباته‌وه‌ له‌ ڤیه‌نا مانیان له‌ خواردن گرتووه‌، له‌ كۆنگره‌كه‌دا ئاماده‌ بوون.  ئاگائۆغلوو گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد هه‌ڵمه‌تی مانگرتن وه‌ڵامی گۆشه‌گیری داوه‌ته‌وه‌ و تا ئۆجالان ئازاد ده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بێت.

دواتر ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی ده‌رباره‌ی كاری ساڵی ڕابردووی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد پیشان درا. هه‌ر له‌ كۆنگره‌دا هه‌ڵبژاردن كرا و خالیس سه‌ڤه‌ر و نوورجان گوله‌ریوز بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی نه‌مسا هه‌ڵبژێردران.

s.m