كۆنگره‌ی کۆپەراتیفی مەد لە دۆسلدۆرف به‌ڕێوه‌چوو
کۆپەراتیفی به‌رهه‌مهێنان دابه‌شكردنی مەد بە ئامادەبوونی ئەندامان و ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا دووەمین گۆنگرەی ئاسایی خۆی ساز كرد.
کۆپەراتیفی به‌رهه‌مهێنان دابه‌شكردنی مەد بە ئامادەبوونی ئەندامان و ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا دووەمین گۆنگرەی ئاسایی خۆی ساز كرد.
كۆنگره‌كه لە هۆڵی «Lessing Gymnassim» ساز كرا. سڵاو بۆ چالاکییەکانی مانگرتن و ڕۆژووی مردن نێردرا کە لە دژی گۆشەگیریی سه‌ر ئۆجالان بەردەوامن.
نیلۆفەر کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە - KNK)، پەرلەمانتارانی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) نوورسەل ئایدۆغان، لەزگین بۆتان، فەیسەل ساری یڵدز و ئابووریناس ئەحمەد پەلدا ئاماده بوون و گوته‌یان پێشكه‌ش كرد. هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه باسی له گرنگی ڕێكخستنی بواری ئابووری كرد.
دواتر نوورسەل ئایدۆغان پەرلەمانتاری هەدەپە باسی لەوە کرد کە ڕێکخستنی ئابووری لە تێکۆشانی ژیانی نوێی کوردان‌دا خاوەن پێگەیەکی گرنگە و گوتی: «دەبێت ژمارەی ئەندامەکان لە ١٠ هەزار کەس زیاتر بێت.» ئایدۆغان باسی لە بایەخی کاری هه‌ره‌وه‌زی کرد و ڕایگەیاند، دوای کۆنگرە دەبێتە ئەندامێکی كۆپه‌راتیفه‌كه.
په‌رله‌مانتاری خولی ٢٥ و ٢٦ی په‌رله‌مانی توركیا لەزگین بۆتان گوتی، لە ڕۆژاڤا شۆڕشێکی گەورە هاتوەتەدی. بەڵام کاری لۆبیی گەلی کورد بەهێز نییە. بۆتان ئاماژەی بۆ ئه‌وه کرد، پێویسته قورسایی بخەنە سەر کارە دیبلۆماتییه‌كان و خۆڕێكخستن له ڕووی ئابووری. باسی له‌وه‌ش كرد، لە چوار پارچەی کوردستان زۆر سەرچاوەی سروشتی دەوڵەمەند هەن، لەگەڵ ئەوەشدا جگە لە کورد هەموو کەسێک سوودی لێ وەردەگرێت.
په‌رله‌مانتار فەیسەڵ ساری یڵدز له گوته‌كه‌یدا باسی ئاستی فاشیزمی تورکیای کرد و گوتی، لەوانەیە ئەو قوربانییانەی کە ئەمڕۆ دەیدەین قورس بن، بەڵام لە کۆتاییدا ئێمە سەردەکەوین.
ئابووریناسی کورد و ڕۆژنامەنووس ئەحمەد پەلدا-ش ئاماژەی بە گرنگی خۆڕێكخستن لە ئه‌ڵمانیا کرد و گوتی، دەبێت خۆڕێكخستن له ڕووی ئابوورییه‌وه بە ستراتیژی دابنرێت. ناوبراو ده‌رباره‌ی مۆدێله‌كانی خۆڕێكخستن لە ئه‌ڵمانیا زانیاری خستەڕوو.
لە کۆتایی کۆنگرەکەدا هەڵبژاردن بەڕێوەچوو و ده‌سته‌كان به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبژێردران:
دەستەی ڕاوێژکاری: سه‌دات مەرد، حەسەن ئۆزكان، شەنۆل شمشەک و فەیسەڵ ساری یڵدز
دەستەی چاو‌دێر: ڕوكه‌ن کۆرکوت، ئەردال ئرگات و نەسیم ئاکجان
دەستەی بەڕێوەبەڕ: یوسف دوردو، دیلەک ئایدن، نیاز ئۆزتاش، سەلمان ئرگات، نیهاد کایگالاک، دۆغان یەشیل و نەجدەت بایراکتار
s.m