كۆنگره‌ی گه‌ل پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات شه‌رمه‌زار ده‌كات
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل ئیدانه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی كرد.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل ئیدانه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات، دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیلانگێڕییه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد. كۆنگره‌ی گه‌ل بانگی له كوردستانییان كرد به‌شداری بكه‌ن له ڕێپێوانی ١٦ی شوباتی ستراسبۆرگ.
ده‌قی په‌یامی كۆنگره‌ی گه‌ل:
له بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆدا، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له‌و پیلانگێڕییه‌دا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ئیدانه‌یان ده‌كه‌ین. تا ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كرێت، چالاكییه‌كانی ئیدانه‌كردن به‌رده‌وام ده‌بن.
ڕێبه‌ر ئاپۆ ٢٠ ساڵه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك درێژه به به‌رخۆدانێكی مێژوویی ده‌دات و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌لی كوردستان و مرۆڤایه‌تی ڕوانگه‌ی ئازادی پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕییه‌كه به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیدانی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] ده‌كه‌ینه‌وه كه له ده‌وری ڕێبه‌ر ئاپۆ بوونه چه‌په‌رێك له ئاگر، به‌ڵێنی به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
به به‌رخۆدانی ڕێبه‌ر ئاپۆ، گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیلانگێڕی پووچه‌ڵ كرایه‌وه، به‌ڵام پیلانه خراپه‌كانی پیلانگێڕان هێشتا به‌رده‌وامن. پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی سه‌ر كوردستان ئه‌وه‌یه كه ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكرێت، چونكه ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌یه.
بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن مانگرتنه‌كان له خواردن ده‌ستیان پێكردووه و ئه‌م چالاكییه له زیندانه‌كان و زۆر شاری ئه‌ورووپاش به‌رده‌وامه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به ژیانی بێ ڕێبه‌ر ئاپۆ بڵێین [ئیدی به‌سه] و بۆ یه‌كگرتنی به‌رخۆدێرانی ستراسبۆرگ، له ١٦ی شوبات (ڕۆژی شه‌ممه)دا پێویسته هه‌موو كه‌س ڕوو له ستراسبۆرگ بكات.
s.m