له ئادیگه مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد
له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، كوردستانیانی كۆماری سه‌ربه‌خۆی ئادیگه له فیدراسیۆنی ڕووسیا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، كوردستانیانی كۆماری سه‌ربه‌خۆی ئادیگه له فیدراسیۆنی ڕووسیا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
مانگرتنه‌كه له لایه‌ن ئۆتۆنۆمیی كولتووری كورد له ئادیگه و ڕێكخراوی ژنانی كوردی ئادیگه ڕێكخرا و به‌به‌شداریی ١٥ كه‌س هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوسه‌رۆكانی ئۆتۆنۆمیی كولتووری كوردی ئادیگه تاهیر ئه‌حمه‌د و سینه‌م برۆیه‌ڤا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیركردنی ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه. هاوسه‌رۆكان له كه‌سایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن-دا، سڵاویان ئاراسته‌ی مانگرتوانی زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كرد.
s.m