له ئامه‌د كه‌سێك زیندانی كرا
سه‌ربازانی توركیا له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد. دادگه بڕیاری زیندانی كردنی بۆ كه‌سه‌كه ده‌ركرد.
سه‌ربازانی توركیا له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد. دادگه بڕیاری زیندانی كردنی بۆ كه‌سه‌كه ده‌ركرد.
له ناوچه‌ی سووری شاری ئامه‌د سه‌ربازانی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و كه‌سێكیان به ناوی ب. ئا ده‌ستگیر كرد. ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی له فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیرا، ڕه‌وانه‌ی دادگه كرا.
ب. ئا له دادگه‌ش ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیرا، دواتر دادوه‌ر به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» بڕیاری زیندانیكردنی دا. ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌و هاوڵاتییه براوه‌ته زیندانی پیتی «د»ی ئامه‌د.
s.m