له ئامه‌د و ئیزمیر ١٢ كه‌س ده‌ستگیركران - نوێكراوه‌ته‌وه
له ئیزمیر ٧ كه‌س و له ئامه‌د-یش ٥ كه‌س كه هاوسه‌رۆكی لقی شارۆچكه‌ی هێنێی هه‌ده‌په له‌نێویاندایه ده‌ستگیر كران.
له ئیزمیر ٧ كه‌س و له ئامه‌د-یش ٥ كه‌س كه هاوسه‌رۆكی لقی شارۆچكه‌ی هێنێی هه‌ده‌په له‌نێویاندایه ده‌ستگیر كران.
ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی دژی گه‌لی كورد و لایه‌نه دیموكراتییه‌كان. له گه‌ڕه‌كی ئاسارلیك-ی ناوچه‌ی مه‌نه‌مه‌نا-ی شاری ئیزمیر به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان. له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا ده‌رگه‌ی ماڵه‌كانیان شكاندن و ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر كتێب و كه‌لوپه‌لی ئه‌لكترۆنیدا گرت.
له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا هه‌ر یه‌كه له عه‌بدوڵا یۆلجوو، دۆگانجان ئوسته، ئیسماعیل ئایده‌میر، عه‌بدوڵا ئاچك، ئوومووتجان سۆیله‌مه‌ز، ئو.س (١٧ ساڵان) و كه‌سێكی دیكه به ناوی باران ده‌ستگیركران. ڕاگه‌یه‌نرا پۆلیس به دوای كه‌سێكی دیكه‌شدا به ناوی عه‌گید ئوسته ده‌گه‌ڕێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا له شاری ئامه‌د هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی فه‌سیح كاراتاش هاوسه‌رۆكی لقی شارۆچكه‌ی هێنێی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په). له دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، پۆلیس ناوبراوی ده‌ستگیر كرد.
هاوكات له گه‌ڕه‌كی شێخ شامیل-ی ناوچه‌ی ڕه‌زان-ی ئامه‌د له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا، هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌دجان چه‌لیكته‌مه‌ل، سه‌یفه‌دین چه‌لیكته‌مه‌ل، سه‌ڵاحه‌دین شه‌نه‌ر و مه‌لاهات دانش-یان ده‌ستگیر كرد.
s.m