له ئامه‌د ١٣ چالاكی سیاسی ده‌ستگیركران
دژی خه‌باتكارانی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، له ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ١٣ چالاكی سیاسی ده‌ستگیركران.
دژی خه‌باتكارانی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، له ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ١٣ چالاكی سیاسی ده‌ستگیركران.
له ناوچه‌ی ڕه‌زان-ی ئامه‌د، پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په كه له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا خه‌بات ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا، حه‌سره‌ت ئاكای هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی ڕه‌زانی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په، سینان دۆغان به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په له گه‌ڕه‌كی باغلار و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په سه‌عاده‌تین ئاكای، یاسین بیئه‌ت، ئاره‌زوو كامه‌ران، ئۆزله‌م نۆیان، هاجه‌ر یاشار، حه‌سه‌ن ئال، تاریق گونده‌ن و ٤ كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران.
ئه‌و ١٣ چالاكه‌سیاسییه‌ی ده‌ستگیركراون، گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری ئامه‌د.
s.m