له ئایدن و ئێلح چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌كانی ئایدن و ئێلح چه‌ندین هاوڵاتیی كورد له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی‌دا ده‌ستگیر كران.
له ناوچه‌كانی ئایدن و ئێلح چه‌ندین هاوڵاتیی كورد له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی‌دا ده‌ستگیر كران.
ڕژێمی ئاكه‌په له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی‌دا له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگه‌كانی ئایدن و ئێلح چه‌ندین هاوڵاتیی كوردی ده‌ستگیر كرد كه له‌نێویاندا منداڵیش هه‌ن.
ئایدن
له ناوچه‌كانی ئه‌فه‌له‌ر و كۆشك-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئایدن هێزه ئه‌منییه‌كانی تورك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و نزیكه‌ی ٣٠ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه له‌نێویاندا ئه‌ندامانی هه‌ده‌په هه‌ن. ڕاگه‌یه‌نرا له‌نێو ده‌ستگیركراواندا منداڵیش هه‌ن كه به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی جووته‌په‌نجه‌ی سه‌ركه‌وتن له نه‌ورۆز ده‌ستگیر كراون. ناوی چه‌ند ده‌ستگیركراوێك: س. شمشه‌ك (١٦ ساڵان)، م. ئاكتاڤشان (١٧ ساڵان) و س. گوله‌ر (١٧ ساڵان).
ئێلح
له ناوچه‌ی هه‌زۆ-ی ئێلح سه‌ربازانی تورك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ٢ گوند و ٢ گه‌ڕه‌كی ناوچه‌كه. له گوندی نوو سه‌ركان ئاڵتان، له گوندی ئانهیسان گوندنشینێك به ناوی زه‌كی، له تا گازێ تۆپێ نایر بارلیك و له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌جیك-یش ئایدن ئارتورك ده‌ستگیر كران. ده‌ستگیركراوان براونه‌ته فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه له شاری ئێلح.
s.m