له ئه‌ده‌نه ٣٥ كه‌س ده‌ستگیر كران
پۆلیسی تورك له ٤ شار هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په و ٣٥ كه‌سی ده‌ستگیر كردن. ڕاگه‌یه‌نرا له‌نێو ده‌ستگیركراواندا ٧ منداڵ هه‌ن.
پۆلیسی تورك له ٤ شار هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په و ٣٥ كه‌سی ده‌ستگیر كردن. ڕاگه‌یه‌نرا له‌نێو ده‌ستگیركراواندا ٧ منداڵ هه‌ن.
له شاره‌كانی ئه‌ده‌نه، نیگده، ئه‌نتاڵیا و مێردین دژبه پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی به‌ڕێوه‌چوو. له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی دژبه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په له شاری ئه‌ده‌نه، ٣٥ كه‌س ده‌ستگیر كران كه له‌نێویاندا ٧ منداڵ هه‌ن.
داواكاری گشتیی ئه‌ده‌نه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دیداری پارێزه‌رانی سنووردار كرد. ناوی به‌شێك له ده‌ستگیركراوان كه له به‌شی سیاسیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه ڕاگیراون بریتین له: خالید شاشماز و بایرام ئه‌كتیره‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له ئه‌ده‌نه، بوورهان ئه‌رۆل، پنار بۆزان، هه‌ڵبه‌ست جاجه‌ل ئۆلگاچ، محه‌مه‌د ئه‌نه‌س سه‌زگین، ئه‌حمه‌د ئای، شاهین ئایریچ، جگه‌رخوێن گیوڤه‌ن، سه‌رهات ده‌میر، یاسین چیده‌م، مه‌لیكه یه‌شیل، سه‌عاده‌ت چه‌لیك، به‌رفین دۆغان، ساڵح فیلیزته‌ك، میهره‌بان كلچ، دۆغووش كانته‌ر، نه‌جلا ئۆكوودووجوو، بارش ئایدن، بۆتان و ئه‌مه‌د كه پاشناوه‌كانیان نه‌زانرا.
s.m