له ئه‌رزرۆم و دێرسم ٥ كه‌س ده‌ستگیر و زیندانی كران
له ناوچه‌ی په‌رتاخ-ی دێرسم پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك ٤ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی قه‌ره‌یازیی سه‌ر به شاری ئه‌رزرۆم كه‌سێك زیندانی كرا.
له ناوچه‌ی په‌رتاخ-ی دێرسم پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك ٤ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی قه‌ره‌یازیی سه‌ر به شاری ئه‌رزرۆم كه‌سێك زیندانی كرا.
پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییانی ناوچه‌ی په‌رتاخ-ی سه‌ر به شاری دێرسم. ئه‌ندامانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) یڵماز ئه‌رۆل، فه‌یسه‌ل، جه‌عفه‌ر و سوعاد قه‌ره‌قووش ده‌ستگیر كران. ئه‌و چوار كه‌سه به «هاریكاریكردنی ڕێكخستن» تۆمه‌تبار كراون و براونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دێرسم.
ئه‌رزرۆم
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ڕژێمی ئاكه‌په له ناوچه‌ی قه‌ره‌یازیی سه‌ر به شاری ئه‌رزرۆم ٤ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. ڕاگه‌یه‌نرا یه‌كێكیان بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌ركراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هێزه‌كانی توركیا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی كۆسه‌حه‌سه‌ن-ی سه‌ر به ناوچه‌ی قه‌ره‌یازی و ٤ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه. یه‌كێك له ده‌ستگیركراوان به ناوی مه‌ده‌نی گوندوز ڕۆژی دووشه‌ممه زیندانی كرا. تا ئێستا هۆكاری زیندانیكردنی ناوبراو نه‌زانراوه.
s.m