له ئه‌ریڤان یادی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان كرایه‌وه
له ١٠٤ هه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان، له شاری ئه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌ی قوربانییان به‌ڕێوه‌چوو.
له ١٠٤ هه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان، له شاری ئه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌ی قوربانییان به‌ڕێوه‌چوو.
له شاری ئه‌ریڤان كه پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستانه، یادی ملیۆن و نیوێك هاوڵاتیی ئه‌رمه‌نی كرایه‌وه كه ساڵی ١٩١٥ به ده‌ستی عوسمانییه‌كان كۆمه‌ڵكوژ كران.
ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌ره‌و مۆنۆمێنتی قوربانیان ڕێپێوانیان كرد و چه‌پكه‌گوڵیان له‌سه‌ر مۆنۆمێنته‌كه دانا. نوێنه‌رانی ڕاوێژی گه‌لی كورد له ئه‌رمه‌نستان، كۆمیته‌ی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی زاگرۆس و ڕۆژنامه‌ی ڕیا تازه به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كرد و چه‌پكه‌گوڵیان له‌سه‌ر مۆنۆمێنته‌كه‌دا دانا.
s.m