له ئه‌سینا خاوه‌نداره‌تی له مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیری كرا
كوردانی ئه‌سینا و دۆستانیان چالاكییه‌كیان ساز كرد و خاوه‌نداره‌تییان له به‌رخۆدانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیری كرد.
كوردانی ئه‌سینا و دۆستانیان چالاكییه‌كیان ساز كرد و خاوه‌نداره‌تییان له به‌رخۆدانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیری كرد.
له‌سه‌ر بانگه‌وازی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ، گه‌نجانی كورد له مه‌یدانی سنتاگما-ی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان كۆبوونه‌وه و بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری و خاوه‌نداره‌تی كردن له مانگرتنه‌كان چالاكیی دانیشتنیان ئه‌نجام دا.
له مه‌یدانه‌كه وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن، ئاڵاكانی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه هه‌ڵدران.
گه‌نجان هێله‌گی سپییان له‌به‌ركرد و سه‌رنجیان خسته سه‌ر مانگرتن له خواردن دژبه گۆشه‌گیری كه له كوردستان و هه‌نده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ڕێكخراوه چه‌په‌كانی توركیاش به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد. چالاكان بڵاوكراوه‌یان به زمانی ئینگلیزی و یۆنانی بڵاوكرده‌وه.
s.m