له ئه‌سینا و برۆكسل بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه كرا
له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان و شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ئیدانه كرا.
له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان و شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ئیدانه كرا.
به‌ر له ٣ ڕۆژ له شاری ئه‌سینا به ده‌ستپێشخه‌ریی لاوان بۆ ئازادیی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكیی نۆبه‌تدار ده‌ستیپێكرد و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو.
چالاكییه‌كه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی یۆنان ساز كرا و به ناوی ناوه‌ندی كولتووری كوردستان لێدوان درا و داوا كرا به‌زووترین كات گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی هه‌ڵگیرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه به‌تووندی ئیدانه كرا. چالاكان دۆسیه‌یه‌كیان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی یۆنان كرد.
برۆكسل
له لایه‌كی دیكه‌وه له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له برۆكسل دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا چالاكییه‌ك ساز كرا. چالاكان وێنه‌ی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له دژ ده‌ركردوون. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نرا كه ئه‌ردۆغان دیكتاتۆره و تره‌مپیش هاوكاری ئه‌وه.
s.m