له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی ١٣ كه‌س له ئیزمیر ده‌ستگیر كران
ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له لایه‌ن ڕژێمی توركیاوه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ ١٣ كه‌سی دیكه له شاری ئیزمیر ده‌ستگیر كران.
ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له لایه‌ن ڕژێمی توركیاوه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ ١٣ كه‌سی دیكه له شاری ئیزمیر ده‌ستگیر كران.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له چه‌ندین ناوچه‌ی شاری ئیزمیر ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی پۆلیسی تیمه تایبه‌ته‌كانی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی لاوانی سۆسیالیست (SGDF) هازال كارابه‌ی و ئاله‌ڤ ئۆزكیراز هه‌روه‌ها ١١ كه‌سی دیكه ده‌ستگیر كران. پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری كتێب و ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كاندا گرت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه بریتین له: هازال كارابه‌ی، ئۆرهان ئایهان، ئاله‌ڤ ئۆزكیراز، ئایدن یه‌تیم، فارووق ئۆزه‌ر، ڕه‌سووڵ سایان و گۆكسال ئۆزه‌ن.
هاوسه‌رۆكی لقی ئیزمیری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌مرا ئوزونۆك ڕایگه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌دا كۆنفڕانسی لاوانی هه‌رێمی ئیجه‌یان ساز كردووه، له نێو ده‌ستگیركراواندا، ئه‌و كه‌سانه هه‌ن كه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون له‌و كۆنفڕانسه‌دا. به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ویستوویانه چاوی لاوان بترسێنن.
ئوزونۆك گوتیشی: «ڕێ ناده‌ین مامه‌ڵه‌ی فاشیستانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه بكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه خۆڕاده‌گرین و به‌م كۆمه‌ڵگه‌یه سه‌رده‌كه‌وین.»
s.m