به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا پۆلیسی توركیا له شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره، ئیزمیر، ئامه‌د، ئیسته‌نبووڵ و بوورسا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ، له ئه‌نجامدا چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار، پارێزه‌ر و چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ده‌ستگیر كران.
ئه‌نقه‌ره
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ئه‌نقه‌ره، ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی (SES)، سه‌ندیكای كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێیه‌كان و شاره‌وانییه‌كان (TUMBEL-SEN) و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستگیر كران.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كران: هاوسه‌رۆكی گشتیی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی (SES) گۆنول ئه‌رده‌ن، ئه‌ندامی خانه‌نشینبووی ڕێكخراوه‌كه ڕه‌مه‌زان تاش، سكرتێری گشتیی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێیه‌كان و شاره‌وانییه‌كان (TUMBEL-SEN) یڵماز یلدرمجی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیكاكه ئاده‌م كایا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێریی سه‌ندیكاكه یوسف گوله‌ر، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی پێشووی هه‌ده‌په‌ی ئه‌نقه‌ره به‌هادر ده‌میرجان، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له گه‌ڕه‌كی یه‌نیماهاله مه‌هاباد ئاكن، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی چانكایا داود چالشر، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په حه‌یده‌ر ئوستونداگ، زه‌كی ئشل، له‌زگین كوتوب و ئایدن كه‌له‌ش، هه‌روه‌ها پارێزه‌ر ئیمرا ئۆنه‌ر.
ئامه‌د
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا له شاری ئامه‌د هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی په‌رله‌مانتاری پێشووی شاری قه‌رس-ی هه‌ده‌په مولكیه بیرتانه كه هاوكات ئه‌ندامی دیوانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده)یه. بیرتانه ده‌ستگیر كرا و گوازرایه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه.
ئیزمیر
له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا، پۆلیسی توركیا له شاری ئیزمیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی هه‌ده‌په مه‌هفووز گوله‌ریوز و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په گولای بیلیجی و زیاتر له ٢٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد.
گوله‌ریوز به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی هه‌ده‌په، چوو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س، به‌ڵام له‌وێ ده‌ستگیر كرا. بیلیجی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په له ناوچه‌ی مه‌نه‌مه‌ن مسته‌فا ئایدن، ئه‌ندامی هه‌ده‌په كاتیبه ئه‌كیوجه و چه‌ندین كه‌سی دیكه له ماڵه‌كانی خۆیان ده‌ستگیر كران و گوازرانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه.
ئیسته‌نبووڵ
له ئیسته‌نبووڵ پارێزه‌ر نیعمه‌ت ئاجار له ماڵه‌ی خۆیدا ده‌ستگیر كرا.
بوورسا
له شاری بوورسا له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیسدا ئاتاكان بۆزكوورت، مه‌رڤه یڵدرم و كه‌سێكی دیكه كه ناوی نه‌زانرا ده‌ستگیر كران و گوازرانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بوورسا.
s.m