دایكان بۆ ٤٢هه‌مین جار له به‌رده‌م زیندانه‌كه چالاكییان كرد. په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئایشه سوروجو و زۆر كه‌سی دیكه‌ش به‌شدارییان كرد.
پۆلیسی توركیا جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر دایكان و له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په و دایكانیان دا. هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له گه‌بزه داملا باگجی و دلارا ئۆزگۆنه‌ن ده‌ستگیر كران.
به‌هۆی تووندوتیژیی پۆلیس، ده‌ست و شانی دایكان بریندار بوون - چه‌ندین دایك له‌هۆش خۆیان چوون. دایكێك ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و گوتی، «ئیدی به‌سه، كوڕی من له زیندان ده‌مرێت.». هه‌روه‌ها پۆلیس وێنه و دیمه‌نی كامێرای ڕۆژنامه‌وانانی سڕیه‌وه.
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌زۆر دایكانیان سواری ئۆتۆمبێله‌كان كرد. دایكانیش به گوتنی درووشمی «بژی به‌رخۆدانی زیندانه‌كان» وه‌ڵامی پۆلیسیان دایه‌وه. ڕاشیانگه‌یاند ده‌چنه نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندرووستی و سكاڵاش دژی پۆلیس تۆمار ده‌كه‌ن.
كه‌سوكاری زیندانییانی خۆڕاگر ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی سێشه‌ممه جارێكی دیكه له به‌رده‌م زیندانی داخراوی ژنان له گه‌بزه كۆده‌بنه‌وه و درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن دژبه گۆشه‌گیری.
s.m