له ئه‌نجامی هێرشێكی داعش له حه‌ویجه، ٢٧ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران
شەوی ڕابردوو لە ناوچه‌ی سه‌عدوونییه‌ی سەر بە قه‌زای حه‌ویجه-ی پارێزگه‌ی کەرکووک، چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان کردە سەر سەربازگەیەکی «حەشدی شەعبی» و ٢٧ چه‌كداریان كۆمه‌ڵكوژ كرد.
شەوی ڕابردوو لە ناوچه‌ی سه‌عدوونییه‌ی سەر بە قه‌زای حه‌ویجه-ی پارێزگه‌ی کەرکووک، چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان کردە سەر سەربازگەیەکی «حەشدی شەعبی» و ٢٧ چه‌كداریان كۆمه‌ڵكوژ كرد.
سەرچاوەكانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند: چەتەکانی داعش سوودیان له دۆخی کەشوهەوا وه‌رگرتووه و بە لەبەرکردنی جلوبەرگی حەشدی شەعبی توانیویانە دزه بکەنە نێو سەربازگەیه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و دەستی بەسەردا بگرن. دواتریش ته‌واوی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌ربازگه‌كه كه ژماره‌یان ٢٧ چه‌كدار بووه له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه کۆمەڵکوژ کراون. هاوكات چەتەکانی داعش زیاتر لە ٧ ئۆتۆمبێلی سەربازیی حه‌شدی شه‌عبییان سووتاندوە و ژمارەیەکی بەرچاو چەک و تەقەمەنییان لە سەربازگەکە بردووە.
دوای ڕووداوەکە، لە شەوی ڕابردووەوە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هەڵمەتێکی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ دۆزینەوەی چەکدارانی داعش دەستپێكردووه.
ش. م