له ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا كوردستانییان به‌رده‌وامن له مانگرتن
مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا ده‌ستیپێكردبوو، به‌رده‌وامه.
مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا ده‌ستیپێكردبوو، به‌رده‌وامه.
له شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا مانگرتوان ئاڵایه‌كی ڕه‌شیان به بینای باڵیۆزخانه‌ی توركیا هه‌ڵواسی، دواتر ده‌ربازی چادری مانگرتن بوون له ناوچه‌ی هێلدنپلاتس له مه‌یدانی ئازادیی به‌رده‌م بینای سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران.
مانگرتوان به‌رده‌وامن له مانگرتن و بڵاوكراوه به‌سه‌ر ڕێبواراندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ ئاگاداری‌یان بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی چالاكیی سبه‌ینێ (سێشه‌ممه) كه بڕیاره دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و ئه‌و پڕۆژه‌قانوونه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی سمبول و ئاڵاكان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی نه‌مسا كراوه، ساز بكرێت. چالاكییه‌كه كاتژمێر ٨ -١١ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوسه‌رۆكی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد نوورجان گوله‌ریوز داوای له كوردستانییان و لایه‌نه دیموكراتییه‌كان كرد به‌شداری بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه مانگرتن له خواردن له شاره‌كانی شتووتگارت و هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامه. له شاری شتووتگارت ماوه‌ی ٥ ڕۆژه مانگرتنه‌كه ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مڕۆ گرووپێكی ٦ كه‌سیی ناوچه‌ی هایلبرۆن نۆبه‌تی مانگرتنیان وه‌رگرت. مانگرتنه‌كه به ڕۆژ له ژێر چادر له ناوچه‌ی مارشتالشترابه و به شه‌ویش له بینای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بڕیاره چالاكییه‌كه تا ٢١ی كانوونی یه‌كه‌م به‌شێوه‌ی نۆبه‌تدار به‌رده‌وام بێت.
له شاری هامبۆرگ-یش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانگرتن له خواردن به‌رده‌وامه. چه‌ند گرووپێك له ناوچه‌كانی لوبێك، برێمن و ئۆلدنبورگ-ه‌وه هاتنه ڕیزی مانگرتوانه‌وه. مانگرتنه‌كه له لایه‌ن ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كورد ساز كراوه و زیاتر له ٢٠ كه‌س به‌شدارن. په‌رله‌مانتاری پارتیی چه‌پ جانسوو ئۆزده‌میر، نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) سه‌رهات چه‌تینكایا، نوێنه‌ری ئاتیك (ATÎK) له هامبۆرگ، پاڵه‌وانی بۆكسێن ئیسماعیل ئۆزه‌ر و په‌رله‌مانتارانی پێشوو سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد.
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانییانی ئه‌ورووپا (KCD-E - كه‌جه‌ده‌كه ئه‌ورووپا) یوكسه‌ل كۆچ له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كه گوتی: «ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری نه‌شكێنین، فاشیزم سه‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و شه‌ڕ و وێرانكارییه‌ی له كوردستان ده‌كرێت به گۆشه‌گیرییه‌وه به‌ستراوه. گۆشه‌گیری ته‌نیا له دژی گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكو له دژی كه‌سانی سۆسیالیست، ئۆپۆزسیۆن و ڕۆشنبیرانیشه. ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په هه‌بوونی خۆی له نه‌بوونی كورداندا ده‌بینێته‌وه.» كۆچ ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی په‌كه‌كه.
s.m