له ئێران هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازی - نوێكراوه‌ته‌وه
له باشووری ڕۆژئاوای ئێران له كاتی مه‌راسیمێكی سه‌ربازیدا هێرشێك ئه‌نجام درا. به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌رباز و كه‌سی سیڤیل كوژران و بریندار بوون.
له باشووری ڕۆژئاوای ئێران له كاتی مه‌راسیمێكی سه‌ربازیدا هێرشێك ئه‌نجام درا. به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌رباز و كه‌سی سیڤیل كوژران و بریندار بوون.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه، له كاتێكدا مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازی له شاری ئه‌هواز به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هێرشێكی چه‌كداری كراوه. به گوێره‌ی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه، چه‌كداره‌كان ده‌ستڕێژییان له سه‌ربازان كردووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون. كه‌ناڵه‌كه ورده‌كاری زیاتری ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماری سه‌ره‌تا ١٠ سه‌رباز كوژراون. به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ئیسنا ٨ یان ٩ سه‌رباز كوژراون و لایه‌نی كه‌م ٢٠ كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كه بریندار بوون كه له‌نێویاندا ژن و منداڵێك هه‌یه.
WATCH: Video reportedly shows the moment of attack by unknown gunman during military parade in #Iran’s #Ahwaz city. Full story: https://t.co/ZIMaeKtwDC pic.twitter.com/voMhVpkk8J
— Al Arabiya English (@AlArabiya_Eng) September 22, 2018
عه‌لی حوسێن حوسێنزاده پارێزگاری خوزستان كه ئه‌هواز ناوه‌نده‌كه‌یه‌تی ڕایگه‌یاند، بارودۆخی برینداره‌كان دژواره. له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه، ٢ چه‌كدار سه‌ره‌تا ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له جه‌ماوه‌ر كردووه و دواتر هێرشی هێزه فه‌رمییه‌كانیان كردووه.
شاری ئەھواز پارێزگه‌یەکی عەرەبنشینی ئێرانە و ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگه‌ی بەسرەی عێراق و کەنداوی عەرەبی. بەشێک لە دانیشتوانەکەی سووننە مەزھەبن و لە ماوەی ڕابردوودا چه‌ندین جار خۆپیشاندانیان كردووه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه دژ بە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئەو وه‌ڵاته.
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌می «هه‌فته‌ی پاراستنی پیرۆز»، هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران له تاران و پارێزگه گه‌وره‌كانی دیكه ئه‌مڕۆ مه‌ڕاسیمی سه‌ربازییان ساز كرد. سه‌رۆك كۆماری ئێران و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ئه‌و وه‌ڵاته‌ش به‌شدار بوون. له مه‌ڕاسیمه‌كاندا ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگیی پێشكه‌وتوو پیشان ده‌درێن. له به‌نده‌ره‌كانی كه‌نداوی فارس و به‌نده‌ر عه‌باس ٦٠٠ كه‌شتی جه‌نگی به‌شدارییان كرد له مه‌ڕاسیمه‌كه.
Four gunmen after opening fire at #IRGC military parade in #Ahvaz, southwest of #Iran, have escaped. State TV reported that the gunmen are "#Takfiri terrorists". #اهواز #ايران pic.twitter.com/SEkOrP0Yzv
— Hanna Noori هانانوري (@HannaNoori) September 22, 2018
s.m