له به‌دلیس جاشه‌كان دوو برایان كوشت
جه‌رده‌وانه‌كان (جاشه‌كان) ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له هاوڵاتیانی گوندی ئالادانا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خیزان-ی به‌دلیس كرد كاتێك ده‌یانویست بچن گیا كۆبكه‌نه‌وه. له ئه‌نجامدا دوو برا گیانیان له‌ده‌ستدا.
جه‌رده‌وانه‌كان (جاشه‌كان) ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له هاوڵاتیانی گوندی ئالادانا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خیزان-ی به‌دلیس كرد كاتێك ده‌یانویست بچن گیا كۆبكه‌نه‌وه. له ئه‌نجامدا دوو برا گیانیان له‌ده‌ستدا.
جه‌رده‌وانه‌كان (جاشه‌كان)ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له گوندی ئالادانا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خیزان-ی به‌دلیس له باكووری كوردستان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له دانیشتوانی گونده‌كه كرد كاتێك به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گیا چووبوون بۆ كوێستانه‌كانی هه‌رێمه‌كه.
هاوڵاتییه‌كی گوندی ئالادانا به ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی ڕاگه‌یاند، هێرشی جه‌رده‌وانه‌كان كاتژمێر ٨ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕوویدا و دوو برا به ناوه‌كانی سینان كاراباش و مه‌ڤلان كاراباش گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین گوندنشینیش بریندار بوون. وتیشی، هێرشه‌كه له لایه‌ن جه‌رده‌وانه‌كانی گوندی یۆگوورتلوو ئه‌نجامدراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه والییه‌تی به‌دلیس به‌بیانووی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له ١٨ گوندی سنووری ناوچه‌ی خیزان ڕاگه‌یاند.
s.m