له شاری میونشن-ی ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م هۆتێلی «بایه‌ریشه هۆف» كه بڕیاره سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێ به‌ڕێوه‌بچێت، كۆمه‌ڵێك چالاك به دروشمه‌كانی «زرێپۆشه‌كانی توركیا له كوردستان بخه‌نه ده‌ره‌وه» و «پاره و چه‌كی ئه‌ڵمانیا له هه‌موو شوێنێك ده‌بێته هۆی كوشتن» چالاكییه‌كیان ساز كرد.
له چالاكییه‌كه‌دا ئاڵاكانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌رز كرانه‌وه و چه‌ندین دروشم دژ به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و بێده‌نگی ده‌وڵه‌تانی جیهان گوترانه‌وه. هاوكات هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و بازرگانی چه‌كی ئه‌ڵمانی ئیدانه كرا.
بڕیاره چالاكییه‌كه له كۆتایی هه‌فته‌شدا به‌رده‌وام بێت.
ش. م