له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئازادكردنی، مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن، زیندانییانی دۆزی په‌كه‌كه و پاژك، به‌رخۆدێرانی هه‌ولێر و ستراسبۆرگ له خواردن به‌رده‌وامه.
له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمراڵی به‌ڕێوه‌چوو. كوردستانییانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌لجیكا، سوسیرا و هۆڵه‌ندا دانی به‌یانی خۆیان گه‌یانده ستراسبۆرگ و به‌شدارییان كرد له گردبوونه‌وه‌كه. هاوكات ئه‌ندامانی كۆما به‌رخۆدان دیار دێرسم و هۆزان شه‌مدین له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
ئاماده‌بوان درووشمه‌كانی «بێ سه‌رۆك ژیان نابێ»، «ئازادی بۆ ئۆجالان»، «فاشیست ئه‌ردۆغان»، «به‌رخۆدان ژیانه» و «به‌سه گۆشه‌گیری، گوترانه‌وه. هه‌روه‌ها مانگرتوانی ستراسبۆرگ-یش هاتنه شوێنی گردبوونه‌وه‌كه.
جێی باسه زیاتر له ١٤ ده‌زگه‌ی مێدیایی ئه‌ورووپا ڕووماڵی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌یان كرد.
دیمه‌ن
s.m