هه‌م له دژی قه‌ده‌غه‌بوونی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ئه‌ڵمانیا كه ٢٥ ساڵه به‌رده‌وامه، به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌تی تاوانباركردن و قه‌ده‌غه‌كاریی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر كوردان، هه‌روه‌ها سه‌رنج خستنه سه‌ر گه‌شه‌كردنی نه‌ژادپه‌رستی له ئه‌ڵمانیا و قانوونی نوێی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، هه‌زاران كه‌س ئه‌مڕۆ ڕوویان له به‌رلین كرد.
له هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه هه‌زاران كه‌س له كوردستانیان و ئه‌ڵمانه‌كان له مه‌یدانی «ئه‌لێكسانده‌ر پلاتس»ی به‌رلین كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی سازكردنی خۆپیشاندان.
ئاپۆڕای گه‌ل به موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ له مه‌یدانه‌كه كۆبوویه‌وه، له وته‌كاندا كه له مه‌یدانه‌كه پێشكه‌ش كران ئیدانه‌ی گه‌شه‌كردنی به‌ره‌ی ڕاستڕه‌وی ئه‌ڵمانیا كرا و هاوكاریی نێوان حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و توركیا شه‌رمه‌زار كرا. له مه‌یدانه‌كه پۆسته‌ری «بژی تێكۆشان دژی فاشیزم» و «بژی هاوپشتیی ئینته‌رناسیۆنال» به‌رز كرانه‌وه.
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كوردانی ئه‌ڵمانیا (NAV-DEM) پشتیوانی ئه‌م چالاكییه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێپێوان و میتینگه‌كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی ده‌یان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، زانا، ئه‌كادیمیست، حقووقناس، په‌رله‌مانتار، په‌یامنێر و داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕێپێوانه‌كه كه هاوكات ئه‌ندامانی پارتییه سیاسییه‌كان، نوێنه‌رانی سه‌ندیكاكان، فێمێنیست و گرووپه چه‌په‌كان پشتگیری ده‌كه‌ن، له‌ژێر ناونیشانی «ناتوانرێت داوای ئازادی قه‌ده‌غه بكرێت، تێكۆشان له دژی قانوونی پۆلیس، قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه و نه‌ژادپه‌رستی» ساز كراوه. كاتژمێر ١٣:٣٠ ڕێپێوانه‌كه ده‌ستپێده‌كات و له مه‌یدانی «شپرێڤالدپلاتس - Spreewaldplatz»ی ناوچه‌ی كرۆیتسبێرگ كۆتایی بێت.
s.m