هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنه‌كانی كوردستان و هه‌نده‌ران به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له ئه‌ورووپاش چالاكییه‌كان بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان به‌رده‌وامن.
له شاری به‌رلین بۆ پشتیوانی كردن له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن و چالاكانی مانگرتن له خواردن، له‌سه‌ر بانگی نوێنه‌رایه‌تیی په‌یه‌ده كاتژمێر ١٤ چالاكییه‌ك له براندنبۆرگه‌تور-ی به‌رلین ساز كرا. له گردبوونه‌وه‌كه‌دا باوكی كاوه به ناوی په‌یه‌ده گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سڵاوی له چالاكانی مانگرتن له خواردن كرد. هه‌روه‌ها گوتی، گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی دژ به مرۆڤایه‌تییه.
له چالاكییه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ كوردستان»، «بژی به‌رخۆدانی زیندانه‌كان»، «با له‌یلا گیوڤه‌ن بژی» و «هه‌زار سڵاو بۆ ستراسبۆرگ، هه‌ولێر، گالێر و به‌رخۆدێران» به‌رز كرانه‌وه. دواتر دۆسیه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كان و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرا.
s.m