له به‌لجیكا ڕێپێوانی ٣ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیری ده‌ستی پێكرد
له شاری ئانتڤێرپن-ی به‌لجیكا دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ڕێپێوانێكی ٣ ڕۆژه ده‌ستی پێكرد.
له شاری ئانتڤێرپن-ی به‌لجیكا دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ڕێپێوانێكی ٣ ڕۆژه ده‌ستی پێكرد.
له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له شاری ئانتڤێرپن-ی به‌لجیكا ڕێپێوانی درێژی ٣ ڕۆژه ده‌ستی پێكرد. كوردستانی و دۆستانیان به‌شدارن له ڕێپێوانه‌كه و له میانه‌ی ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كه‌ش سڵاویان بۆ مانگرتوانی كوردستان و هه‌نده‌ران نارد.
ڕێپێوانه‌كه له به‌رده‌م ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد ده‌ستی پێكرد و ئه‌مڕۆ تا شاری مێسلن به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیاریشه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له مه‌یدانی شومان-ی شاری برۆكسل كۆتایی پێبێت.
s.m