له به‌ندیخانه‌ی ژماره ٩ی سیلیڤری ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییان ده‌درێت
ئاشكرابوو كه له به‌ندیخانه‌ی ژماره ٩ی سیلیڤری له ئیسته‌نبووڵ، ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و زیندانییانه ده‌درێت كه ئیدانه‌ی پێشێلكارییه‌كانی نێو به‌ندیخانه‌كه‌یان كردووه.
ئاشكرابوو كه له به‌ندیخانه‌ی ژماره ٩ی سیلیڤری له ئیسته‌نبووڵ، ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و زیندانییانه ده‌درێت كه ئیدانه‌ی پێشێلكارییه‌كانی نێو به‌ندیخانه‌كه‌یان كردووه.
پێشێلكارییه‌كان و هێرش بۆ سه‌ر زیندانییه سیاسییه‌كان له به‌ندیخانه‌ی ژماره ٩ی سیلیڤری بێ ناوبڕ به‌رده‌وامن. زیندانییان كه له دژی پێشێلكارییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌رده‌وام له لایه‌ن پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌كه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن. ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه پاش نامه‌یه‌كی زیندانی ساڵح كازان ئاشكرا بوو كه ناردوویه‌تییه ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌كه.
كازان له‌و نامه‌یه‌دا كه ناردوویه‌تییه ده‌ره‌وه، ده‌ستنیشانی كردووه كه له دوای قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب، ڕۆژنامه و چاوپێكه‌وتنه‌كان، به تایبه‌تی له دوای گۆشه‌گیركردنی سه‌رۆكی گشتیی چه‌هه‌ده سه‌لچووك كۆزاگاچلی و ئیسماعیل ئاككۆل و گولته‌ن ماتوور، چالاكیی دانیشتن له كاتی پشووه‌كان، بووه‌ته هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كه.
ساڵح كازان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مانگی ته‌مووز و دواتر ئاستی توندوتیژییه‌كان سه‌خت بووه، پاسه‌وانان كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر قاوشه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییان ده‌ده‌ن. ناوبراو باسی له‌وه كردووه كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه، چه‌ندین شوێنی جه‌سته‌ی عه‌لیشان گول، ئۆنور گول، عه‌لی یڵماز، عه‌لیجان تۆپتاش، ئۆلجای ئابالای، ڕزا ئۆزچۆلاك، مووراد دۆغان و یڵماز ڤیرانه‌ر شكاوه.
«با هه‌موو كه‌س بزانێت كه ئێمه له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی خۆمان به‌رخۆدان ده‌كه‌ین. هه‌موو جارێك بێڕێزیمان پێده‌كرێت و ئه‌شكه‌نجه‌مان ده‌درێت.»
ئه‌و زیندانییه له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كردووه كه كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه به ئه‌شكه‌نجه‌دان دڵیان تێر نه‌بووه و سزای دیسپلینیی زیندانییانیان داوه. به گوێره‌ی ئه‌و سزایه، زیندانییه‌كان ناتوانن چاوپێكه‌وتن بكه‌ن و په‌یوه‌ندی بگرن.
s.m