له دارمشتاد گۆشه‌گیری ئیدانه كرا
له شاری دارمشتاد-ی ئه‌ڵمانیا گه‌نجان ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالانیان كرد و سڵاویان ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی دژبه گۆشه‌گیری كرد.
له شاری دارمشتاد-ی ئه‌ڵمانیا گه‌نجان ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالانیان كرد و سڵاویان ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی دژبه گۆشه‌گیری كرد.
شه‌وی ڕابردوو گه‌نجانی كورد و ئه‌نته‌رناسیۆنالیست له شاری دارمشتادی ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گه‌نجان له ناوه‌ندی شار به به‌رزكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان كرد.
نزیكه‌ی ٢٠ گه‌نجی شاره‌كانی دارمشتاد، فرانكفۆرت و ماینتس به‌شدارییان كرد و ئیدانه‌ی گۆشه‌گیرییان كرد. گه‌نجان خاوه‌نداره‌تییان له به‌رخۆدانی مانگرتن دژبه گۆشه‌گیری و ڕۆژووی مردن كرد. هه‌روه‌ها داوای ئازادیی ئۆجالانیان كرد.
له چالاكییه‌كه‌دا بانگی مێدیای ئه‌ڵمانیا و ڕای گشتی كرا كه له ئاست به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی دژبه گۆشه‌گیری هه‌ستیار بن.
s.m