له دانهاگی هۆڵه‌ندا حكوومه‌تی نه‌رویج شه‌رمه‌زار كرا
له دژی ڕه‌ده‌ستكردنه‌وه‌ی ژنه‌سیاسه‌تمه‌داری كورد گوڵیزار تاشده‌میر به توركیا له لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌رویجه‌وه، له شاری دانهاگی هۆڵه‌ندا چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
له دژی ڕه‌ده‌ستكردنه‌وه‌ی ژنه‌سیاسه‌تمه‌داری كورد گوڵیزار تاشده‌میر به توركیا له لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌رویجه‌وه، له شاری دانهاگی هۆڵه‌ندا چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
كاتژمێر ١٥ی دوێنێ كوردستانیان و دۆستانیان له به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویج له دانهاگی هۆڵندا كۆبوونه‌وه و ئیدانه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ژنه‌سیاسته‌مه‌داری كورد گوڵیزار تاشده‌میریان كرد كه دوێنێ له لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌رویج ڕاده‌ستی توركیا كرایه‌وه. خۆپیشانده‌ران ده‌ستنیشانیان كرد كه ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تاشده‌میر به توركیا دۆخێكه له دژی مرۆڤایه‌تی و قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی.
چالاكان ویستیان ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نه‌رویج له دانهاگ قسه بكه‌ن، به‌ڵام باڵیۆز به بیانووی «ئه‌ركی من نییه له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌م» داواكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
s.m