له‌ دژی داگیركاریی توركیا له‌ باشوور چالاكییه‌كان به‌رده‌وامن

هاوڵاتیانی شاره‌كانی ڕانیه‌ و قه‌ڵادزێی باشووری كوردستان له‌ دژی هێرشه‌داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چالاكییه‌كیان ساز كرد و ڕوویان له‌ بناری قه‌ندیل كرد. به‌شداربوانی چالاكییه‌كه‌ سه‌ردانی چادری چالاكانی قه‌ڵغانی زیندوویان كرد له‌ بناری قه‌ندیل.

ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر باشووری كوردستان به‌رده‌وامن. دانیشتوانی شاره‌كانی ڕانیه‌ و قه‌ڵادزێی باشووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی داگیركاریی توركیا، ڕوویان له‌ بناری قه‌ندیل كرد.

به‌شداربوانی چالاكییه‌كه‌ سه‌ردانی چالاكیی قه‌ڵغانی زیندوویان كرد كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ لایه‌ن گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستانه‌وه‌ دژی داگیركاریی توركیا ده‌ستیپێكردووه‌.

چالاكان درووشمی «بژی به‌رخۆدانی قه‌ندیل» و «بمرێ خیانه‌ت»یان به‌رز كردبوویه‌وه‌ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان له‌ دژی داگیركاریی توركیا له‌ باشووری كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

s.m