له زیندانی ته‌كیرداغ مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد
زیندانییان ڕه‌مه‌زان ئۆزلوك و وه‌ڵات دوومان له زیندانی ته‌كیرداغ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
زیندانییان ڕه‌مه‌زان ئۆزلوك و وه‌ڵات دوومان له زیندانی ته‌كیرداغ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
مانگرتنه‌كان له خواردن به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان به‌رفره‌وان ده‌بن. زیندانییانی سیاسی ڕه‌مه‌زان ئۆزلوك و وه‌ڵات دوومان كه له زیندانی ژماره ٢ی ته‌كیرداغ ده‌مێننه‌وه ڕایانگه‌یاند، ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كردووه.
ئۆزلوك و دوومان په‌یامیان بۆ كه‌سوكاریان ناردووه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه تا كۆتایی به گۆشه‌گیری ده‌هێنرێت، به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن.
s.m