له‌ زیندانی كاندرا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چالاكانی ڕۆژووی مردن ده‌كرێت

له‌ زیندانی كاندرای سه‌ر به‌ شاری كۆجائه‌لی فشار ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و زیندانییانه‌ی له‌ چالاكیی ڕۆژووی مردندان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت.

ڕاگه‌یه‌نرا پاسه‌وانه‌كانی زیندانی كاندرا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر دوو قاوشی زیندانییان كه‌ له‌ چالاكی ڕۆژووی مردندان دژبه‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان.

خانه‌واده‌ی زیندانییه‌كان ڕایانگه‌یاند، «پاسه‌وانه‌كانی زیندان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر قاوشی ئه‌و زیندانییانه‌ی له‌ چالاكیی ڕۆژووی مردندان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون. زیندانییانیش به‌ گوتنه‌وه‌ی درووشم وه‌ڵامی پاسه‌وانه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌.»

به‌ گوته‌ كه‌سوكاری زیندانییان، پاسه‌وانه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕادیۆی چالاكاندا گرتووه‌، كه‌لوپه‌له‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون. ڕاگه‌یه‌نرا زه‌خت و فشاره‌كانی سه‌ر چالاكانی مانگرتوو. به‌ فه‌رمانی به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی زیندان ئیلیاس كایجی ده‌كرێن.

s.m