له زیندانی كوركچوله‌ر زیندانییان چاره‌سه‌ر ناكرێن
زیندانییانی زیندانی كوركچوله‌ر-ی شاری ئه‌ده‌نه كۆتاییان به چالاكیی مانگرتن دژبه گۆشه‌گیری هێناوه به‌ڵام چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ناكرێت.
زیندانییانی زیندانی كوركچوله‌ر-ی شاری ئه‌ده‌نه كۆتاییان به چالاكیی مانگرتن دژبه گۆشه‌گیری هێناوه به‌ڵام چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ناكرێت.
زیندانییانی زیندانی پیتی «ف»ی كوركچوله‌ر-ی شاری ئه‌ده‌نه كه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كردبوو، له‌سه‌ر داوای ئۆجالان كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا. زیندانییان له ڕێی كه‌سوكارییانه‌وه ڕایانگه‌یاند، تا ئێستا پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ نه‌كراوه و ده‌رمانیشیان پێنه‌دراوه.
«چاره‌سه‌ر نه‌كراوین و ده‌رمانیشمان پێنه‌دراوه»
زیندانییه‌ك به ناوی ئینان ئاكن كه ١٤١ ڕۆژ له مانگرتندابوو له میانه‌ی دیده‌نیی خوشكه‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه زانیاری دا. ئاسیا ئاكن خوشكی زیندانییه‌كه ڕایگه‌یاند، براكه‌ی گوتویه‌تی كۆتاییان به چالاكییه‌كه‌یان هێناوه به‌ڵام تا ئێستا چاره‌سه‌ریی پزیشكی نه‌كراون و ده‌رمانیان پێنه‌دراوه.
ناوبراو له‌سه‌ر زاری براكه‌یه‌وه گوتی، «ئێمه وه‌ك ١٠ هه‌ڤاڵی زیندان له مانگرتندابووین. ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان كۆتاییمان به چالاكییه‌كه هێنا، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردین. ڕۆژی دواتر ئێمه‌یان به ئۆتۆمبێلی ئه‌منی برده نه‌خۆشخانه و پشكنینی خوێنیان بۆ كردین و گه‌ڕاندنیانه‌وه نه‌خۆشخانه. هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان نه‌كرد و ده‌رمانیشیان پێنه‌داین. كاتێك منیان گه‌ڕانده‌وه زیندان نه‌خۆش كه‌وتم. ئه‌و خواردنه‌شیان پێ نه‌داین كه له لایه‌ن ژووری پزیشكانه‌وه دیاریكراوه. ئه‌و خواردنه‌ی زیندان به ئێمه‌ی ده‌دات جیاوازه. ئێمه نه‌مانتوانی ئه‌و شۆربایه بخۆین كه زیندان پێمان ده‌دات چونكه وه‌ك ئاوی بۆیاخ بوو. ئێمه له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان له فرۆشكه‌ی زیندان شیر، بسكویت، ماستمان كڕی و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌و شتانه ئیداره بكه‌ین. هێشتا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رنه‌كه‌وتوون.»
ئاسیا ئاكن ڕایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌موو كه‌س خاوه‌نداره‌تی له زیندانییان بكه‌ن و چاودێریی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی پزیشكیی زیندانییان بكه‌ن.
s.m