له ستراسبۆرگ مانگرتنی بێ مه‌ودا له خواردن ده‌ستی پێكرد
له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ١٨ كوردستانی ده‌ستیان به مانگرتنی بێ مه‌ودا و بێ نۆبه‌ت كرد.
له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ١٨ كوردستانی ده‌ستیان به مانگرتنی بێ مه‌ودا و بێ نۆبه‌ت كرد.
١٨ كوردستانی له به‌رده‌م بینای كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا له شاری ستراسبۆرگ ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد. هه‌ریه‌كه له سیاسه‌تمه‌داری كورد مسته‌فا ساریكایا، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) دیله‌ك ئۆجالان و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E - كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) یوكسه‌ل كۆچ به‌شدارن له مانگرتنه‌كه كه بێ مه‌ودا و بێ نۆبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له میانه‌ی ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه په‌یامێك خوێنرایه‌وه كه تیایدا هاتبوو:
«ئێمه وه‌ك گرووپی [ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئازادیی ئۆجالان] له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨\٢٦ی سه‌رماوه‌ز-ه‌وه ده‌ست به مانگرتن له خواردن به‌شێوه‌ی بێ مه‌ودا و بێ نۆبه‌ت ده‌كه‌ین. ئێمه بانگی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و سی پی تی (ڕێكخراوی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه) ده‌كه‌ین كه له دوورگه‌ی ئیمڕاڵی سیاسه‌تێكی نامرۆڤانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. نابێ زیندانییه‌ك و ڕێبه‌رێك ٣ ساڵ له جیهان، خانه‌واده و گه‌له‌كه‌ی داببڕێنرێت و گۆشه‌گیر بكرێت. ئه‌مه له هیچ شوێنێكی جیهاندا نییه. له فاشیستترین وه‌ڵاته‌كانیشدا شتێكی وه‌ها نییه.
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا له بری ئه‌وه‌ی ببنه هێزی چاره‌سه‌ری و ئاشتی، به‌داخه‌وه ده‌بنه هاوبه‌شی تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك. ئه‌ردۆغان كوردان قڕ ده‌كات، له كه‌سایه‌تیی منداڵ و ژناندا هه‌موو كۆمه‌ڵگه تێرۆر ده‌كات. ئه‌ردۆغان له بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌وه ئه‌م قڕكردنه ده‌كات. ئێمه بانگی سی پی تی ده‌كه‌ین، پێویسته به گوێره‌ی به‌رپرسایه‌تیی خۆی ڕه‌فتار بكات و هه‌ڵوێستێكی باش پیشان بدات.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له‌پێناو كۆتایی هێنان به هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژاڤا، شه‌نگال و مه‌خموور ده‌ست به مانگرتن له خواردن ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی بێ مه‌ودا و بێ نۆبه‌ت. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكییه‌كه‌مان.»
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارن له مانگرتنه‌كه
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارن له مانگرتنه‌كه بریتین له: دیله‌ك ئۆجالان، گوڵستان چیا ئیكه، ده‌نیز ڕۆژبین، نوورگول باشاران، ڕه‌مه‌زان ئیمیر، محه‌مه‌د نیمه‌ت سه‌ڤیم، مسته‌فا ساریكایا، محه‌مه‌د قادری، ده‌نیز سورگوت، ئایڤاز ئه‌جه، یوكسه‌ل كۆچ، كادرۆ بۆكانی، كه‌ره‌م سۆلهان، عه‌گید ئوورال و ئه‌كره‌م یاپجی.
s.m