له ستۆكهۆڵم بۆ ئازادیی ئۆجالان چادر هه‌ڵدران
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد كوردستانیان له‌پێناو ئازادكردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كاتژمێر ١١ چادریان هه‌ڵدا و ماوه‌ی ٤ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كه‌یان.
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد كوردستانیان له‌پێناو ئازادكردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كاتژمێر ١١ چادریان هه‌ڵدا و ماوه‌ی ٤ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كه‌یان.
له چادره‌كه‌دا كه له مه‌یدانی نۆرمالمستۆریی ناوه‌ندی شاری ستۆكهۆڵم هه‌ڵدرا، وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پۆسته‌ره‌كانی داواخوازیی ئازادی بۆ ئۆجالان هه‌ڵواسران. هه‌روه‌ها چالاكان ڕێبوارانیان ئاگادار كرده‌وه له گۆشه‌گیریی توندی سه‌ر ئیمڕاڵی.
فراح بۆزجالی هاوسه‌رۆكی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد له چالاكییه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجالان و گوتی: «ماوه‌ی ٢ ساڵه هیچ زانیاریمان ده‌رباره‌ی دۆخی ئۆجالان نییه.» بۆزجالی باسی له گومانه‌كان ده‌رباره‌ی دۆخی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد كرد.
«سه‌ره‌ڕای داواكاریی ملیۆنان مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی ئاسایش و ته‌ندرووستیی ڕێبه‌ری خۆیان وه‌رگرن، سی پی تی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان تا ئێستا هه‌وڵه‌كانی نه‌خستووه‌ته‌گه‌ڕ.»
فراح بۆزجالی ڕه‌خنه‌ی له بێده‌نگیی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرت له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و گوتی: «پێویسته له دژی زه‌ختی ده‌روونی و فیزیكیی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر ئیمڕاڵی، ده‌ست به هه‌وڵه‌كانیان بكه‌ن و له دژی بوه‌ستنه‌وه.»
هه‌ر له چالاكییه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «ئازادی بۆ ئۆجالان»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» و «ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ كوردستان» گوترانه‌وه. چالاكیی دانیشتن تا شه‌وی هه‌ینی هه‌موو ڕۆژێك له كاتژمێر ١١ بۆ ٢١ له مه‌یدانی نۆرمالمستۆری به‌رده‌وام ده‌بێت. ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد له سوێد دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر كوردستان و گه‌لی كورد، داوای تێكۆشان و به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی، ئاراسته‌ی كوردستانیانی سوێد كرد.
s.m