له ستۆكهۆڵم و تۆرنتۆ هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال ئیدانه كران
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا دوێنێ له شه‌نگال ئه‌نجامی دا، له شاری ستۆكهۆڵمی سوێد و تۆرنتۆی كه‌نه‌دا به چالاكی ئیدانه كرا.
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا دوێنێ له شه‌نگال ئه‌نجامی دا، له شاری ستۆكهۆڵمی سوێد و تۆرنتۆی كه‌نه‌دا به چالاكی ئیدانه كرا.
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد كوردستانیان و دۆستانیان كاتژمێر ١٤ له مه‌یدانی سه‌رگه‌ل كۆبوونه‌وه و ئاڵاكانی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه، په‌یه‌ده و وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به‌رز كرده‌وه.
له چالاكییه‌كه‌دا به ناوی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردانی ستۆكهۆڵم و یه‌كێتیی ژنانی سارا لێدوان درا. له لێدوانه‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان.
ده‌ستنیشان كرا كه ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ری ساڵی ٢٠١٧ش هێرشی كردبووه سه‌ر شه‌نگال و ئێزدییه‌كانی كوشتبوون. هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا له دوای ڕێزگرتن له زه‌كی شه‌نگالی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه كه دوێنێ له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شه‌نگال شه‌هید بوو، كوردستانیان درووشمی «ئه‌ردۆغانی فاشیست» و «ده‌وڵه‌تی تورك له كوردستان بڕۆ ده‌ره‌وه»یان گوته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا كوردستانیان به چالاكییه‌ك له ناوه‌ندی شاره‌كه هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر شه‌نگال ئیدانه كرد.
s.m