له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆی یادی یڵماز گونه‌ی كرایه‌وه
له ٣٤هه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی كورد یڵماز گونه‌ی، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆی له پاریس مه‌ڕاسیمێكی یادكردنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له ٣٤هه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی كورد یڵماز گونه‌ی، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆی له پاریس مه‌ڕاسیمێكی یادكردنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ ٣٤ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی شۆڕشگێڕ و سینه‌ماكاری ناوداری كورد یڵماز گونه‌ی. به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆی له گۆڕستانی پێرلاشز له پاریس مه‌ڕاسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌كه) له فه‌ڕه‌نسا، كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی فه‌ڕه‌نسا، ACTIT، ODAK، BİR-KAR، ADHK، ڕێكخستنی پارتیزان و زۆر هونه‌رمه‌ندی ته‌ڤگه‌ری كولتووری له پاریس به‌شدار بوون. له لێدوانی ئاماده‌بواندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه یڵماز گونه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌لان بوو.
مه‌ڕاسیمه‌كه به شیعر و گوێگرتن له گۆرانی و سرووده شۆڕشگێڕییه‌كانی ته‌ڤگه‌ری كولتووری (ته‌ڤ-چاند) كۆتایی هات.
s.m