له سویسرا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه كرا؛ په‌كه‌كه گه‌له
له شاره‌كانی زوریخ و بێرن-ی سویسرا له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چالاكی ساز كران و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی په‌كه‌كه ئیدانه كرا.
له شاره‌كانی زوریخ و بێرن-ی سویسرا له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چالاكی ساز كران و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی په‌كه‌كه ئیدانه كرا.
كورد و دۆستانیان له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له زوریخ كۆبوونه‌وه و بڕیاری ئه‌مه‌ریكایان دژ به به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه مووراد قه‌ره‌یلان، جه‌میل بایك و دووران كاڵكان ئیدانه كرد. له چالاكییه‌كه‌دا پۆسته‌ری «په‌كه‌كه گه‌له، گه‌ل لێره‌یه» هه‌ڵدران و وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مووراد قه‌ره‌یلان، جه‌میل بایك و دووران كاڵكان به‌رز كرانه‌وه. دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوه‌كراوه‌كان، چالاكییه‌كه به گوتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم كۆتایی هات.
له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری بێرن له سویسرا له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا چالاكییه‌ك ساز كرا و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان شه‌رمه‌زار كرا.
له چالاكییه‌كه‌دا هاوگوته‌بێژی كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لان له ئه‌ورووپا (HDK-E) ده‌میر چه‌لیك وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و كوردستان ئازاد ده‌بن، له مه‌یدانه‌كان ده‌بن.
هاوكات چالاكیی چادری بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ كه ٣ ڕۆژ بوو له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام بوو، ئه‌مڕۆ كۆتایی هات.
s.m