له سیدنی ڕژێمی ئێران شه‌رمه‌زار كرا
له شاری سیدنیی ئوسترالیا له‌سێداره‌دانی چالاكانی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار كرا.
له شاری سیدنیی ئوسترالیا له‌سێداره‌دانی چالاكانی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار كرا.
ڕژێمی ئێران ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان هه‌ریه‌كه له چالاكانی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕامین حوسێن په‌ناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادی له‌سێداره دا، هه‌روه‌ها هێرشی مووشه‌كی كرده سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) له شاری كۆیه.
له دژی ئه‌و هێرشانه، له‌سه‌ر داوای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی هه‌نده‌ران (NCDK) له شاری سیدنیی ئوسترالیا چالاكییه‌ك ساز كرا و ئیدانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا.
له چالاكییه‌كه‌دا برووسك ئاڤه‌ری به ناوی NCDK قسه‌ی كرد و گوتی، هێرشه‌كان ڕێكه‌وت نه‌بوون و له دوای كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تاران ئه‌نجامدراون. ناوبراو داوای له گه‌لی كورد و دۆستانی كرد پشتیوانی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا پیته‌ر بۆیله به ناوی كۆمسیۆنی پشتیوانی ڕۆژاڤا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته حكوومه‌تی ئوسترالیا و مێدیاكه‌ی له دژی كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی كورد هه‌ڵوه‌ستیان هه‌بێت.
s.m