له‌ شاری باب چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك پێكوه‌ربوون

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری باب، له‌نێوان چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ڕوویدا.

له‌ ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مه‌جید له‌ شاری باب-ی باكووری سووریا كه‌ له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی دایه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك مزگه‌وتی ئیحسان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری شاره‌كه،‌ له‌نێوان چه‌ته‌كانی حوومووسلوو-ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ڕوویدا. سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا ٢ چه‌ته‌ كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له‌ نزیك مزگه‌وتی مه‌جید ڕوویداوه‌، ٢ سیڤیل به‌ ناوه‌كانی محه‌مه‌د سه‌باح (٤٠ ساڵان) و محه‌مه‌د هه‌شمه‌ری (٢٠ ساڵان) كوژراون. هه‌روه‌ها چه‌ته‌یه‌ك به‌ ناوی ئه‌بوو فه‌رهاد سه‌ره‌قی كوژراوه‌ و ١٤ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.

s.m