لقی شاری وان-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (IHD) له بینای ڕێكخراوه‌كه كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد و ڕاپۆرتی ٩ مانگی ئه‌مساڵی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له شاری وان ئاشكرا كرد.
مه‌له‌ت گوتی: «له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری پێشێلكارییه‌كانیش زیاد ده‌بن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كولتووری دیموكراتی ڕۆژ به ڕۆژ لاواز ده‌بێت، قه‌یرانی ئابووریش زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات. ئیدی گوێیه‌كان كه‌ڕ بوون و زمانه‌كان لاڵ بوون. كه‌وتووینه‌ته نێو زه‌لكاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. تا له‌م وه‌ڵاته‌دا یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت، مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤیش پێشناكه‌ون. پێویسته كه‌ناڵه‌كانی سیاسه‌تی دیموكراتیك بكرێنه‌وه. پێویسته مافه‌كانی ئازادیی مرۆڤ به‌بنه‌ما بگیرێن. هه‌تا سیاسه‌تی دیموكراتیك و ئازادیی مافه‌كان پێشنه‌كه‌وێت، پێشێلكردنی مافه‌كانیش زیاد ده‌بن. هۆكاری سه‌ره‌كیی كێشه‌ی ئابووری، نه‌بوونی كولتووری دیموكراتییه.»
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا موراد مه‌له‌ت سه‌رۆكی لقی وانی ڕێكخراوه‌كه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا خسته‌ڕوو و گوتی: «له سنووری شاری وان ٨ هه‌زار و ٥٣٦ پێشێلكاریی له به‌رانبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ كراوه. هه‌روه‌ها تاوانێكی كوشتنی بكه‌ر نادیار تۆمار كراوه و ٢ كۆچبه‌ریش ژیانیان له‌ده‌ستداوه.»
«له ماوه‌ی ٣ مانگی ڕابردوودا ٣ ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان و ١٠ میلیتانی ڕێكخستن ژیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ٣ كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیانیان له‌ده‌ست داوه. ژنێك و منداڵێك خۆیان كوشتووه. ٢ حاڵه‌تی تووندوتیژیی نێو ماڵیش تۆمار كراوه.»
له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا ٢٨٢ كه‌س ده‌ستگیر كراون
سه‌رۆكی لقی وان-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، «له به‌ندیخانه‌كانی شاره‌كه ١١ كه‌س به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ سكاڵایان لای كۆمه‌ڵه‌كه‌مان تۆمار كردووه. له ماوه‌ی ٣ مانگدا ٢٨٢ كه‌س ده‌ستگیركران و ٧٣ كه‌س زیندانی كران. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ٢٣٧ ماڵ. ٧ هه‌زار و ١٤٨ په‌نابه‌ر ده‌ستگیر كراون. مافی ته‌ندرووستیی ٦ به‌ندكراوی به‌ندیخانه پێشێل كراوه. ٢ به‌ندكراو له كاتی گواستنه‌وه‌دا مافه‌كانیان پێشێل كراوه. ٧٤١ كارمه‌ند و كرێكار له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.»
s.m