له عێراق و باشووری كوردستان به‌هۆی لافاو ٧ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست دا
له ئه‌نجامی بارانی زۆر و هه‌ستانی لافاو له باشووری كوردستان و عێراق ٧ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست دا.
له ئه‌نجامی بارانی زۆر و هه‌ستانی لافاو له باشووری كوردستان و عێراق ٧ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست دا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی عێراق، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق لافاو هه‌ستاوه و زیانی گیانی و مادی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له ناوچه‌ی شهرقهت له پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها له پارێزگه‌ی به‌سره و میسانیش ٢ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی لافاوی ئێواره‌ی دوێنێ له گوندی مه‌لاقه‌ره‌ی شاری هه‌ولێر شوانێك ژیانی له‌ده‌ست دا.
s.m