گرووپێك به درووشمی «ده‌گیرمه‌نده‌ره بۆ ئێوه ده‌بێته گۆڕستان، هه‌مووتان ده‌كوژین» هێرشیان كرده سه‌ر خه‌باتكار و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له ناوچه‌ی ده‌گیرمه‌نده‌ره‌ی شاری كۆجائه‌لیی توركیا كه مێزی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان دانابوو. له هێرشه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی لقی كۆجائه‌لیی هه‌ده‌په سه‌باحه‌دین ئشك و ئه‌مڕا دورموش له‌گه‌ڵ ٦ لایه‌نگری هه‌ده‌په بریندار بوون. برینداره‌كان گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌گیرمه‌نده‌ره.
مه‌ڵه‌تی
له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان گرووپێك سه‌ره‌تا به قسه و دواتریش به دار و به‌رد هێرشیان كرده سه‌ر خه‌باتكار و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی حه‌كیم خان-ی مه‌ڵه‌تی. له ئه‌نجامدا ٤ خه‌باتكار و لایه‌نگری هه‌ده‌په بریندار بوون.
ئه‌م هێرشانه له دوای لێدوانه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هات كه داوای له ڕێكخستنه‌كانی كردبوو هه‌ر چی له‌ده‌ستیان دێت بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یراندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.
s.m