له كۆنیا ٩ ئه‌ندامی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كران
له شاری كۆنیا پۆلیسی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی ئه‌نجام دا. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٩ ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستگیر كران.
له شاری كۆنیا پۆلیسی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی ئه‌نجام دا. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٩ ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستگیر كران.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕژێمی ئاكه‌په هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و له ئه‌نجامدا هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامانی هه‌ده‌په؛ هانیفی بالجی، سه‌یفه‌دین بۆزكوورت، ڕه‌مه‌زان ئایهان، ئه‌كره‌م عه‌لی پنار، ئیهرابی چه‌تین، شه‌هابه‌دین ئولكه‌ر و ٣ كه‌سی دیكه كه ناویان نه‌زانرا ده‌ستگیر كران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌شێك له‌و ده‌ستگیركراوانه له به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی هه‌ده‌په‌ن كه به‌هۆی بڵاوكراوه‌كانیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیركراون.
s.m