له له‌نده‌ن ڕێپێوانێكی جەماوەری دژبه گۆشەگیری بەڕێوەچوو
بۆ پشتگیری کردن له به‌رخۆدانی چالاكانی مانگرتن و ڕۆژووی مردن، ڕێپێوانێک لە لەندەنی پایته‌ختی به‌ریتانیا بەڕێوەچوو.
بۆ پشتگیری کردن له به‌رخۆدانی چالاكانی مانگرتن و ڕۆژووی مردن، ڕێپێوانێک لە لەندەنی پایته‌ختی به‌ریتانیا بەڕێوەچوو.
بۆ پشتگیری كردن له چالاکییەکانی مانگرتن و رۆژووی مردن کە له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشەگیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، لە لەندەن ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
ئەندامانی یەکێتیی هێزە دیموکراتییەکانی بەریتانیا کە لانی کەم له ٢٠ ڕێکخراوی کوردستان و تورکیا پێكهاتووه. لە بەردەم سه‌نته‌ری سیڤیك-ی ناوچه‌ی ۆد گرین کۆبوونەوە.
ئیسرافیل ئەربیل، سەرۆکی فیدراسیۆنی عه‌له‌وییه‌كانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەو چالاکییە کە بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشەگیریی سه‌ر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مێژوو دەنووسێته‌وه. گوتیشی: ٦ مانگە چالاکیی مانگرتنی بێ‌سنوور بەردەوامە. هه‌روه‌ها ٣٠ هەڤاڵمان چالاکی مانگرتنیان گۆڕیوه بۆ ڕۆژووی مردن.
دوای گوته‌كان، جەماوەر دەستی بە ڕێپێوان کرد. لە چالاكییه‌كه‌دا ئاڵاکانی وێنەی ئۆجالان و وێنەی بەرخۆدێرانی چالاکیی مانگرتن بەرز کرانەوە. هاوکات هەزاران بڵاوکراوە ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كان دابه‌شكران.
دواتر جه‌ماوه‌ر لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی کوردانی هارینگە لە لایەن چالاكانی مانگرتوو ناهیدە زەنگین و محەمەد سەعید یڵماز پێشوازییان لێ کرا کە لە ١٤ی ئادار/٢٣ی رەشەمێ-وە لە چالاکیی مانگرتندان.
s.m