له له‌نده‌ن یادی شه‌هیدانی سێداره كرایه‌وه
له نۆهەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانیاندا، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا یادی شه‌هیدانی ١٩ی گوڵان (٩ی ئایار) كرایه‌وه.
له نۆهەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانیاندا، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا یادی شه‌هیدانی ١٩ی گوڵان (٩ی ئایار) كرایه‌وه.
بە دەستپێشخەریی رێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاك) ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە) ١٩ی گۆڵان\٩ی ئایار کاتژمێر ١٤ چالاكییه‌ك بۆ یادی شه‌هیدانی سێداره شیرین عەلەمهولی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلیان، عەلی حەیدەریان و مه‌هدی ئیسلامیان له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له له‌نده‌ن ساز كرا.
خۆپیشاندانەکە بە خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادی دەستی پێ‌کرد. بەشداربوان بە گوتنه‌وه‌ی درووشم و بەرزکردنەوەی لافیتە و وێنە بە زمانەکانی ئینگلیزی دژی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئیدانه‌ی سیسته‌می سێداره و ئه‌شكه‌نجه‌یان كرد.
هه‌ر له چالاكییه‌كه‌دا پەیامی پژاک، کۆدار، یه‌كێتیی خوێندکارانی کورد و ئه‌نجومه‌نی کوردان خوێنرانه‌وه. له په‌یامه‌كاندا پێداگری له‌سه‌ر ڕێبازی شەهیدان ده‌كرا بۆ گه‌یشتن بە ئازادی.
s.m