له لۆكسمبۆرگ ئیدانه‌ی قه‌ده‌غه‌بوونی په‌كه‌كه كرا
له شاری شنگن-ی لۆكسمبۆرگ كه بناغه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای تێدا دانراوه، ئیدانه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه كرا كه ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌یدا سه‌پاندووه.
له شاری شنگن-ی لۆكسمبۆرگ كه بناغه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای تێدا دانراوه، ئیدانه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه كرا كه ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌یدا سه‌پاندووه.
له شارۆچكه‌ی شنگن-ی لۆكسمبۆرگ ئیدانه‌ی قه‌ده‌غه‌بوونی په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا، كرا. له چالاكییه‌كه‌دا نوێنه‌رانی چه‌ندین ڕێكخراو ئاماده بوون و داوایان كرد ئه‌ڵمانیا ناوی په‌كه‌كه له «لیستی تێرۆر» ده‌ربێنێت.
چالاكان له‌و شوێنه‌ی كه بناغه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای تێدا دانراوه، ئاڵاكانی ١١ ڕێكخراو و وێنه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به‌رز كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌ی كردوون. هه‌روه‌ها به ڕێپێوان چه‌می مۆسه‌ل-یان تێپه‌ڕاند و ده‌ربازی سنووری ئه‌ڵمانیا بوون.
چالاكان داوایان له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد كۆتایی به‌و قه‌ده‌غه‌كارییه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه بهێنێت كه ٢٥ ساڵه سه‌پاندوویه‌تی. هه‌روه‌ها به به‌رزكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و ئاڵا قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ٢٥ جار له وه‌ڵاتی لۆكسمبۆرگه‌وه ده‌ربازی ئه‌ڵمانیا بوون و گه‌ڕانه‌وه. دواتریش ڕێگه‌ی هاتووچۆی ئه‌ڵمانیا - لۆكسمبۆرگیان داخست و ئیدانه‌ی قه‌ده‌غه‌بوونی په‌كه‌كه‌یان له ئه‌ڵمانیا كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی «Action 3 Welt Saar» ڕۆنالد ڕۆده‌ر به نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌ران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه هه‌ڵه‌یه، ئێمه ٢٥ جار سنووری ئه‌ڵمانیا - لۆكسمبۆرگمان بڕی و ئه‌و سمبول و ئاڵایانه‌ی كوردانیشمان به‌رز كردنه‌وه كه له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه كراون. له لۆكسمبۆرگ په‌كه‌كه قه‌ده‌غه نییه، به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌یه. له‌نێوا ئه‌و ٢ وه‌ڵاته‌دا مه‌ترێكیش نییه. دیاره كه په‌كه‌كه مه‌ترسی نییه، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی هه‌بوایه له وه‌ڵاتانی دیكه‌ش قه‌ده‌غه ده‌كرا. له‌به‌رئه‌وه داوا ده‌كه‌ین قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه هه‌ڵبگیرێت.»
s.m