له‌مه‌ودوا به كامێرا چاودێری دیداری پارێزه‌ران و مانگرتوانی ڕۆژووی مردن ده‌كرێت
ڕژێمی تورك بڕیاری دا له‌مه‌ودوا له ڕێی كامێراوه چاودێری دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانییانه بكرێت كه له زیندانی كاندرا ده‌ستیان به ڕۆژووی مردن كردووه.
ڕژێمی تورك بڕیاری دا له‌مه‌ودوا له ڕێی كامێراوه چاودێری دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانییانه بكرێت كه له زیندانی كاندرا ده‌ستیان به ڕۆژووی مردن كردووه.
ڕژێمی تورك بڕیارێكی به‌سه‌ر ئه‌و زیندانییانه‌دا سه‌پاند كه دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌ستیان به ڕۆژووی مردن كردووه. پارێزه‌رانی زیندانییان ڕایانگه‌یاند، مافی زیندانییان پێشێل ده‌كرێت و له‌مه‌ودوا له ڕێی كامێراوه چاودێری دیداری زیندانییان و پارێزه‌ران ده‌كرێت.
پارێزه‌ر بوله‌ند ئاشا كه بڕیاربوو چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانییان یاشار جینباش، محه‌مه‌د ئینال، دیادین ئاكده‌میر و ئه‌نگین قاره‌مان بكات كه له ١٠ی ئایار\٢٠ی گوڵانه‌وه ده‌ستیان به ڕۆژووی مردن كرد، ئاشكرای كرد كاربه‌ده‌ستانی زیندان بڕیاریان داوه به كامێرا چاودێری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان بكرێت.
ئاشا گوتیشی، «بڕیاره‌كه به فه‌رمانی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی شاری كۆجائه‌لی بووه. به هۆی سه‌پاندنی ئه‌م بڕیاره ئێمه دیداره‌كه‌مان ئه‌نجام نه‌دا.»
ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كاربه‌ده‌ستان ده‌یانه‌وێت له ڕێی ئه‌م بڕیاره‌وه ڕێگری له چوونه ده‌ره‌وه‌ی په‌یامی زیندانییان بكه‌ن. گوتیشی، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به ڕێبازی جیاواز چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانمان بكه‌ین.
s.m